
ئاڤا نیوز
كەمێك پێش ئێستا لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان هەست بە بوومەلەرزە كرا و دەزگای ئافادی توركیش دەڵێت، گوڕەكەی 4.8 بووە و چەقەكەیشی هەولێر بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک لە چەند شار و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ڕووی دا و بەڵام دانیشتووانی شاری هەولێر زیاتر لە ناوچەكانی دیكە هەستیان بە لەرینەوە كردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا دانیشتووانی هەریەك لە قەزاكانی شێخان، بەردەڕەش، مێرگەسۆر، ئاکرێ و سەنتەری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی توركیا (ئافاد) ڕایگەیاند: ئەمشەو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر كە چەقەکەی لە پارێزگای هەولێر بووە، ڕووی داوە و لە شاری هەكاریش هەستی پێ كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات






