ئەمریكا دەیەوێت ڕێگری لە ئیسرائیل بكات چەكی ئەمریكی بەكاربهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-07

سوپای ئیسرائیل- وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە هەنگاو بنێت بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی، لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا هیچ مەرجێکی بۆ ئیسرائیل دانەناوە سەبارەت بە پرسی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لە غەززە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا بە پێویستی دەزانن لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بکەن، لەبەر ئەوەی دۆخی غەززە نیگەرانی بۆ ئیدارەی بایدن درووست کردووە.
لێدوانی فەرمی: مارتن ئیندیک، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند: گەر ئیسرائیل لە هێرشەکەی بۆ ڕەفەح ڕەچاوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان نەکات، ئەوا کێشەیەکی بێوێنە لەپەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا درووست دەبێت، تایبەت لەپرسی دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن لەوەدەچێت نەتەنیاهۆ چیدیکە گوێ بۆ ئاگادارکردنەوەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نەگرێت، بایدنیش " ئەم هەستەی لا درووست بووە".
بۆچی گرنگە: لەوەتەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە درووستبووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی بایدن و نەتەنیاهۆ ساردو سڕی تێکەوتووە، بەتایبەت لە پرسی ناردنی چەکی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل کە لە شەڕی حەماسدا بەکاریدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
شەڕی بازرگانیی چین و ئەمریکا بازاڕەکانی زێڕ و کریپتۆ دەهەژێنێت
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە داڕمانی لەناکاوی نرخی زێڕ دەدرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دیوانیە بوکێک ماڵە خەزوورانی سەردەبڕێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ کوژرانی کاندیدەکەی پەرلەمان پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع دەچێتە مۆسکۆ و داوای ڕادەستکردنەوەی ئەسەد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی: هەزاران تۆن خۆراک گەیێنرایە غەززە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 بۆ 900 ملیار دۆلاری پێویستە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل هێرش بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەت باخچەلی: نابێت بە شێوەیەک قسە بکرێت، زیان بە پرۆسەی ئاشتی بگەیەنێت