چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە خەڵک دەکەن یاری ئاگرینی مەترسیدار بەکارنەهێنن
- کوردستان
- 13 ئازار

ئاهەنگی ئامادەکاری نەورۆز لە شاری سنە
ئاڤا نیوز
لە بەرەبەری ساڵی نوێ و هاتنەوەی نەورۆز، چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە خەڵک دەکەن یارییە ئاگرینە مەترسیدارەکان بەکارنەهێنن و ئارامی شار و مافی خەڵک بپارێزن و گیانی خۆشیان نەخەنە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بە بۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئاهەنگ گێڕان دەکەن و بە هۆیەوە یاری ئاگرین بەکار دەهێنن،
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی راپۆرتی فریاکەوتنی خێرای ئێران، هێشتا یەک هەفتەی بۆ نەورۆز ماوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سێ کەس بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 209 کەسیش بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: رێکخراوی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ بۆ رێگری لەو جۆرە رووداوانە، داوای لە خەڵک کردووە "نەریتە کۆن و جوانەکان کە هەمیشە دەرفەتێک بووە بۆ شادی و هاودەنگی بپارێزن و خەڵک خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ماددەی سوتێنەری مەترسیدار."
لێدوانی فەرمی: رەشید ناسرزادە، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی رێکخراوی ژینکۆ، دەڵێت: "زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی ماددە سووتێنەرە مەترسیدارەکان نەک تەنیا سەلامەتی و ئارامی گشتی تێکدەدات، بەڵکو ساڵانە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیان و زیانی دارایی قەرەبوو نەکراوە بۆ هاووڵاتییانمان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شاری شنۆ، سەر بە پارێزگای سنە، لە ساڵانی رابردوودا لە کۆتایی ساڵدا دووجار رێوڕەسمی چوارشەممە سووری بەڕێوەدەچوو و بەهۆی ئەوەی لە رادەبەدەر یارییە ئاگرینە مەترسیدارەکانی تێدا بەکاردەهات، ببووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک.
بە هەوڵی چالاکوانانی خەڵکی شنۆ ئێستا رێوڕەسمی چوارشەممە سووری بووەتە تەنیا یەک رۆژ و ئەو چالاکانە داوا لە خەڵک دەکەن لەو رۆژە و لە رۆژەکانی دیکەی ساڵی نوێیشدا یاری ئاگرینی مەترسیدار، دەستساز و ناستاندارد بەکارنەهێنن.
ئەمەش بزانە: چوارشەممە سووری، رێوڕەسمی پێشوازی لە نەورۆزە و لە ئێوارەی رۆژی دوایین سێشەممەی ساڵ کە بەیانییەکەی دەبێتە چوارشەممە خەڵک ئاگر دەکەنەوە و شایی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەمار حەکیم: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر ئاسایشی وڵات دەکاتە ئامانج
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






