
هاوکارییەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک وەزیری عێراق داوایان لە ئەمریکا کردووە، بە بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییەکانی بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق بچێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم داوایە لە کاتێکدایە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە نامەیەکیدا بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دۆخی سەنتەری ئەمەل و کەمپی هۆل و ئەو خێزانە عێراقییانەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگەڕێنەوە خستووەتەڕوو، چونکە ئەمریکا لەم نێوەندەدا هاوکارییەکانی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە عێراق ڕاگرتووە.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی ئاگادار لە گفتوگۆکان ڕایگەیاندووە، ڕاگرتنی هاوکارییەکان ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر هاوکارییە مرۆییەکان و دووبارە ڕاهێنانەوەی ئەو خێزانە عێراقییانەی لە کەمپەکاندان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گفتوگۆکاندا تیشک خراوەتەسەر وەڵامدانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەمی فایلی داعش، بە تایبەت ڕاهێنانەوەی ئەو خێزانانەی کاریگەریی جەنگیان بەهۆی داعشەوە لەسەر دروستبووە.
زانیاریی زیاتر: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2024، زیاتر لە 333 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2025، هاوکارییەکان کەمیکردووە و ئەمریکا بە بەهای نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار هاوکاری بە عێراق داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگە پووچەڵەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 700 هەزاری تێپەڕاند






