
جۆو وێڵسن، سیناتۆری کۆمارییەکان. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە هاوردەکردنی غاز لەئێرانەوە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هۆشداری بە عێراق دەدات و دەڵێت " سزای تووند بەڕێوەیە ئەگەر درێژە بە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ تاران بدەن".
وێنە گەورەکە: لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر ئێران سەپاندووە و هەڕەشەش لە عێراق دەکات دەبێت پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەبارەی وزە لەگەڵ تاران کۆتایی پێبهێنێت بە تایبەت هاوردەکردنی غاز.
لێدوانی فەرمی: جۆو وێڵسن، سیناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەپێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە: لەگەڵ ئەوەی عێراق لەلایەن واشنتنەوە ئاگاداركراوەتەوە بەهەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكانی تایبەت بە پرسی گواستنەوەی سەرچاوەكانی وزە لە تارانەوە، بەڵام بەرپرسان لە بەغدا بە ئاشكرا باس لە گواستنەوەی سەرچاوەی وزە لە ئێرانەوە دەكەن.
زانیاری زیاتر: پێویستە دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەم هۆشدارییە بە جددی وەربگرن، کۆتایی هێنان بە لێخۆشبوونی کارەباش تەنیا سەرەتایەکە، دوای ئەوە سزای توندی ئەمریکا روبەڕوویان دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





