عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 14 ئازار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی تاوتوێی پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعشیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لە لایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لێکرا، دوای کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند:
٠ هەڕەشەی هاوبەش لەسەر کۆمەڵگەی سووریا و عێراقدا هەیە بە تایبەتی ڕێکخراوی داعش، بۆیەش تاوتوێی دروستکردنی ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کرد.
٠ ئەزموونی عێراق سوودی بۆ سووریا دەبێت لە بواری ئاسایشەوە، ئێمە پێشتر جەنگی تائیفییمان هەبوو و تاوەکو ئێستاش کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی ماوە، لەم سۆنگەیەوە گفتوگۆمان کرد دەربارەی ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا و ئەوەی بەرامبەر عەلەوییەکان کرا و نیگەرانیی خۆمان لەمبارەیەوە دەربڕی.
٠ ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق، تورکیا، سووریا، ئوردن و لوبنان بەم زووانە دەست بەکارەکانی دەکات.
٠ ڕێککەوتنی نێوان سەرۆک ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی گرنگە و ئومێدەوارین لە بەرژەوەندیی سووریا جێبەجێبکرێت.
زانیاریی زیاتر: شەیبانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار کۆبووەوە، دوای بەربانگیش لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی شەیبانی بە یەکەم سەردانی بەرپرسی باڵای سووریای دوای ڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، دێت، کە بە فەرمی سەردانی عێراق بکات.
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بە گوتەی وەزیری دەرەوەی عێراقیش بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکەن، لەنێویشیاندا ئەحمەد شەرع.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






