
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق 14 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شنگال و سەهلی نەینەوا (حەمدانییە، شێخان و تلكێف) ڕاگەیاند و وتی، پابەندە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال و سەهلی نەینەوا.
بۆچی گرنگە: شنگال و سەهلی نەینەوا کە قەزاکانی حەمدانییە، شێخان و تلكێف لەخۆدەگرێت، زۆربەی دانیشتووانەكەی مەسیحی، ئێزدی و توركمان، كوردی شەبەك و عەرەبن، بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریی و دۆخی ئەمنیی تائێستا بەشێک لە ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچانە نەگەڕاونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری لە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکان کرد کە لە سندووقی شنگال و سەهلی نەینەواوە پارەیان بۆ تەرخانکراوە، ئەوەش قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوەیە لە شنگال و سەهلی نەینەوا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت پابەندە بە کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان تا بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، جەختیشیکردەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان گەڕانەوەی ئاوارەکان خێراتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە






