
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن، ڕێککەوتن لەسەر ڕاسپاردنی تیمێک بۆ دیاریکردنی وادەی سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەغدا لە ماوەی داهاتوودا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا جگە لە سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق، چەندین پرسی هاوبەش و ناوچەییان تاوتوێ کرد، لەوانەش؛ پرسی سووریا، جەنگی لوبنان و غەززە و مەلەفی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە عێراق بەپەرۆشە بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لەبوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ڕۆشنبیری.
لە لایەکی دیکەوە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ویستی وڵاتەکەی بۆ درێژەدان بە هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر ئامادەیی فەرەنسا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






