
ئازادکردنی کەوەکان لە لایەن پۆلیسی دارستانی سلێمانی.
ئاڤا نیوز
لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدانی ئەو کارەساتە لە سلێمانی دەیان کەو ئازاد کران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 37 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تێپەڕی، بەم بۆنەیەوە لە هەڵەبجە و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان یادی ئەو کارەساتە کرایەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەنێو بارەگاکەیاندا، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی هەڵەبجە چەند خولەکێک بە بێدەنگی ڕاوەستان و 50 باڵندەی جۆری کەو، بۆ ڕۆحی ئەو پێنج هەزار شەهیدەی هەڵەبجە ئازادکران.
باکگراوند: ڕۆژی 16ی ئازاری ساڵی 1988 ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەڵەبجە، بەهۆیەوە پێنج هەزار هاونیشتمانی شارەکە شەهید بوون، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکە برینداربوون و تەواوی خەڵکی شارەکەش ئاوارەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان