
لۆگۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ، تەنیا چەند ڕێکارێکی وردی پێداچوونەوە و وردبینی ماوە و ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لیستەکە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆئەوەی بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت، لە یەکەم هەنگاویشیدا داهاتی نانەوتی مانگی دووی ڕەوانەی بەغداکرد و ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی سێ دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی سێ کە بە سیستەمی پەیڕۆل ئامادە کراوە لە تەواوبووندایە، تەنیا چەند وردبینی و پێداچوونەوەیەکی کەمی ماوە، ئەمڕۆ ئەو وردبینییانە تەواودەبن و شاندێکی تەکنیکی کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری هەرێمی کوردستانی تێدایە دەچێتە بەغدا و لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرالی دەکەن".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گووتیشی، "لە لیستی مانگی سێدا هیچ کەموکوڕییەک نییە و بەو جۆرە ئامادەکراوە کە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت، شاندی تەکنیکیش دەچنە بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەسەر لیستەکە هەبێت".
ئەمەش بزانە: ڕۆژی دووشەممە 19-03-2025 وەک یەکەم هەنگاوی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، وەزارەتی دارایی ههرێمی كوردستان، بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینار داهاتی نانهوتیی مانگی شوباتی بەشێوەی کاش خسته سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە