
موقتەدا سەدر، ڕێبەری بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە هۆشداریی دەدات، دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە فەلەستین بفرۆشرێتەوە و ئیسرائیل فراوان دەبێت تا ئەوەی دەگاتە سنووری عێراق.
وێنە گەورەکە: گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا دووبارە بوونەتەوە، ئەمریکا هێرشی کردە سەر حووسییەکان لە یەمەن، لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ حەماس لە کەرتی غەززە کۆتایی پێ هێنا و بۆردوومانی قورسی کەرتەکەی دەستپێکردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیاتر لە هەزار کەس کوژران یان و بریندار بوون کە بەشێكی زۆریان ژن و منداڵن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: ئێمە زانیومانە و هۆشداریمان داوە کە بارودۆخی غەززە و شوێنەکانی دیکە بەرەو کوێ دەڕوات، بوونی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەکە ئەنجامی خراپی دەبێت.
- دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە فەلەستین بفرۆشرێتەوە بۆ ئەوەی زایۆنیزم بە ئاسانی و تەنانەت بە هاوکاری لێرە و لەوێشەوە بتوانێت فراوان ببێت بۆ ناو خاکی ئیسلامی و عەرەبییەوە پێش هەموو شتێک بگاتە سنوورەکانی عێراق، ئەوکات پەشیمانی سوودی نابێت.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسێکی سەرایا سەلام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە ئاشکرای کردووە، سەدر ڕێنمایی لایەنگرانی کردووە، چەک لە ناوخۆ یان دەرەوە بەکار نەهێنن، چارەنووسی میللەت و گەلەکەی لەلایەن تاک و گرووپە چەکدارەکانەوە دیاری ناکرێن.
- ئەگەر عێراق هێرشی کرایە سەر، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ حەوزەی ئایینی و مەرجەع و ڕوو لە گەندەڵکاران و ستەمکاران نەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






