
کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی دابینکردنی بڕی غازی پێویست بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەرزی هاویندا، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەیەکی ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا هۆشداری بە عێراقدا کە دەستبەرداری غازی ئێران بێت و بەخشینەکانی کڕینی غازی بۆ عێراق ڕاگرت، ئێستا بەغدا هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ تاوەکو لە وەرزی هاوین کێشەی کارەبای بۆ دروستنەبێت، چونکە لەڕێگەی غازی ئێرانەوە وێستگەکانی بەگەڕدەخست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کردووە و تاوتوێی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غازیان بۆ ئەمساڵ و بۆ ساڵانی ئایندە کردووە، خەختیشی کردەوە کە دەیانەوێت پڕۆژەکانی سوود وەرگرتن لە غازی هاوەڵی نەوت فراوان بکەن و پەرە بە کێڵگەکانی غاز بدەن.
لە لایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەمریکییەکان بە ڕوونی ئەوەیان پێ ڕاگەیاندوون کە بە هیچ شێوەیەک بەخشین بۆ عێراق درێژ ناکەنەوە تاوەکو غاز و کارەبا لە ئێران بكڕێت. ئەوەش ناشارێتەوە کە شاندێکی ئەمریکا لە پاریس بە زارەکی پێیان گوتووە.
ئەمەش بزانە: وەزیری دەرەوەی عێراق هیواش دەخوازێت کە وەزارەتی کارەبا و نەوت و لایەنی دیکەی پەیوەندیدار چارەسەری دۆخەکە بکەن. هەموو هەوڵێک ئەوەیە کە ئەم دوو بۆ سێ مانگەی ئێستا بە سەلامەت ڕزگاریان بێت، بەڵام ترسی گەورە لە وەرزی هاوینە لەبەر ئەوەی ترسی قەیرانی کارەبا ئەوەندە گەورەیە، هاوینێکی سەخت لەبەردەم عێراقییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






