
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە کە تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی و سەری ساڵی 2725ـی کوردی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوای بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق خواست.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.
- گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، خوای گەورە بە خێر و خۆشی بیگێڕێت و بەهیوای بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا، کە بەهەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلە تەباکەی بەرەو سبەینێیەکی گەشاوەتر دەڕوات.
- نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەکی مەزنمان بیردەخاتەوە، ئەمەش هەموو عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
- هەموو ساڵێک عێراقمان لە خێر و خۆشیدا بێت.

دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






