
شوێنی پێشوازی فڕۆکەخانەی هیسرۆ لە بەریتانیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی بەریتانی، بریتیش ئێروەیز، ڕایگەیاند بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی سووتەمەنیی فڕۆکەخانەی هیسرۆ، فڕۆکەخانەکە داخراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیسرۆ دەکەوێتە ڕۆژئاوای لەندەن و قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەیە لە سەر ئاستی ئەوروپا و داخرانی ئەم فڕۆکەخانەیە کاریگەریی لەسەر سەرجەم چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکە و گەشتەکانی هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی بریتیشی ئێروەیزدا هاتووە:
- "ئەمە بێگومان کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر کارەکانی ئێمە و سەر گەشتیاران".
- "ئێمە بە خێراترین شێوە کاردەکەین بۆ ئەوەی زانیاری نوێیان پێ بدەین سەبارەت بە بژاردەکانی گەشتەکانیان بۆ 24 کاتژمێری داھاتوو و دواتریش."
هۆکارە زانراوەکان: هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەو بارەوە دەستیان پێکراوە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە هەزار و 300 فڕین و نیشتنەوە لەم فڕۆکەخانەیە ئەنجام دەدرێن و ساڵانە زیاتر لە 80 ملیۆن گەشتیار فڕۆکەخانەکە بەکار دێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە


