
دیمەنی ژیانی خەڵک لە شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی "ئاسوودەیی" نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لە پلەی 101ـی وڵاتانی جیهانی دایە، هاوکات لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبی دێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2012ـەوە، "تۆڕی چارەسەرەکانی گەشەپێدانی بەردەوام"ـی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئاسوودەیی دانیشتوانی سەرجەم وڵاتان ئەنجامدەدات و ڕیزبەندی بۆ وڵاتان دەکات.
قووڵتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕیزبەندیی بۆ وڵاتان بەپێی چەندین پێوەرەوە دەکرێت، لەوانەش؛ کۆی بەرهەمی ناوخۆیی، تەمەنی تەندروستی پێشبینیکراو و بۆچوونی دانیشتوانی وڵاتان دەربارەی ڕادەی ئەو پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەی کە هەستی پێدەکەن لە ئەگەری ڕوودانی کێشەیەکدا، ئازادییان لە بڕیاردانی پەیوەست بە ژیانی تایبەتی خۆیان، تێڕوانینیان بۆ ڕادەی گەندەڵی لە کۆمەڵگاکانیاندا و ئاستی بەخشندەیی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: فیلەندا پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێناوە، دوای ئەوە دانیمارک، ئایسلەندا، سوید، هۆڵەندا، کۆستاریکا، نەرویج، ئیسرائیل، لۆکسمبۆرگ و مەکسیک دێن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش پلەی 24ـی بەدەستهێناوە.
تورکیا لە پلەی 94 دایە، ئێرانیش لە پلەی 99 و ئەفغانستان لە کۆتایی لیستەکەدا هاتووە، پێش ئەوەش لوبنان و لێسۆتۆ و سیرالیۆن دێن.
ئەمەش بزانە: لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ئیمارات یەکەمە و 21ـی جیهانییە، کوێت دووەمە و 30ـی جیهانی، سعوودیە سێیەم و 32ـی جیهانە، عوممان چوارەم و 52ـی جیهانە، بەحڕەین پێنجەم و 59ـی جیهانە، لیبیا شەشەم و 79ـی جیهانە، جەزائیر حەوتەم و 84ـی جیهانی و ئینجا عێراق هەشتەم و 101ـی جیهانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






