چوارچێوەی هەماهەنگی: دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 22 ئازار

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی یاسای حەشدی شەعبی خراوەتە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان، پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی دەکاتەوە؛ دانیشتنەکە سەرکەتووانە بەڕێوەدەچێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان چەند هێزێکی سیاسی شیعە، سەبارەت بە یاسای حهشدی شهعبی ماوەی زیاتر لە شەش هەفتەیە پەرلەمان نەیتوانیوە کۆببێتەوە، ناکۆکییەکانی ئەو هێزە لەمبارەیەوە چارەسەرکراوە و یاسای حەشدی شەعبی خراوەتە کارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان.
لێدوانی فەرمی: وەعد قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی یاسای حەشدی شەعبی خرایە کارنامەی دانیشتنەکە، خوێندنی یەکەم بۆ یاساکە دەکرێت.
قەدۆ دووپاتیشی کردەوە؛ پەرلەمانتاران بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەشکێنن، کار دەکەین بە زووترین کات لە کۆبوونەوەکانی دیکەی پەرلەمان یاساکە پەسەند بکەین، هێزە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سەبارەت بە یاساکە ڕێککەوتوون.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئادار پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکەش دەکات، دیارترینیان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ کوژرانی کاندیدەکەی پەرلەمان پێکدەهێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردەی عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەدەستدا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی 2026
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بڕیاری دا سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ کوردستان بنێرێت