بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
بەمنزیکانە هاونیشتمانیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەتوانن بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر قەرز لە بانکەکان وەربگرن. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاری کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پشت بەستن بە وزەی خۆر بۆ دابینکردنی کارەبا لەسەر ئاستی جیهان بووەتە سەرچاوەیەکی باش. لە هەرێمی کوردستانیش خەڵکێکی زۆر پشتی لە کارەبای مۆلیدە و حکومی کردووە، سەربانی ماڵەکەی پڕکردووە لە پانێڵی وزەی خۆر و کارەبایەکی باشی بۆ دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج مەحموود، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ماوەی دوو ساڵە لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە سەرپەرشتی دۆسیەی پێدانی قەرزی بانکی بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر دەکات.
- لەم ماوەیە بانکی ناوەندی بڕی یەک ترلیۆن دیناری بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاریکرد، هەموو هاونیشتمانییەک ئەگەر بیەوێت بۆ ماڵەکەی سیستمی کارەبای وزەی خۆر دابنێت، دەتوانێت تا 30 ملیۆن دینار وەربگرێت، واتە لە ملیۆنێک دینار تا 30 ملیۆن دینار قەرزی بانکی وەربگرێت و بە ماوەی پێنج ساڵ پارەکە بداتەوە.
- بۆ پڕۆژەی کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازی و نیشتەجێبوونی گەورە بانکەکان تاوەکو یەک ملیار دینار قەرز دەدەن.
- بڕیارەکە ڕێنمایی بۆ دەرچووە، بەڵام ئەم هەفتەیە بانکی ناوەندی هەندێک لە ڕێنماییەکان دەگۆڕێت، وەک ئەوەی قەرزەکە لەبری ئەوەی بە پێنج ساڵ لە هاونیشتمانییان وەربگیرێتەوە و بکرێتە حەوت ساڵ. لە هەمان کاتتدا، ئەو ڕێژە زیادە خستنەسەرەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە 1% بێت ڕەنگە بگۆڕێت بۆ تێکڕای هەر پێنج ساڵ یان حەوت ساڵەکە. واتە لەماوەی پێنج ساڵدا بڕی1% زیادەی بچێتە سەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم بانک لە عێراق داواکاری پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی قەرزەکە لە بانکی ناوەندی.
چۆن دەتوانن ئەو قەرزە وەربگرن؟
لە عێراق هەشت کۆمپانیا لەلایەن بانکی ناوەندی و وەزارەتی کارەبا ڕێگەیان پێدراوە بۆ دانانی ئەو سیستمە. چوار لەو کۆمپانیایانە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی مووسڵ دەبن.
کاتێک بانکەکان ڕایانگەیاند کە قەرز دەدەن، سەرەتا هاونیشتمانی دەچێتە بانکێک بۆ داواکردنی قەرز، ڕێکارەکان دەستپێدەکات، دواتر کۆمپانیاکە دەستنیشان دەکات کە بۆی دیاریکراوە. دوای ئەوە کۆمپانیاکە دێت لە ماڵەوە یان لە پڕۆژەکە سیستمەکەت بۆ دەبەستێت و ئینجا کۆمپانیاکە پارەکە لە بانک وەردەگرێت.
سەبارەت بە زیادە خستنەسەری پارەکە کە بڕیارە لە 3% زیاتر نەبێت، 1%ـی بۆ بانکی ناوەندی و 2%ـی بۆ بانکەکان دەبێت، بەشێک لە هاونیشتمانیان لەبەر بابەتی زیادە خستنەسەر و "ڕیبا" قەرزەکە وەرناگرن. پێشنیازێک هەیە داواکراوە ئەو زیادەیەی دێتە سەر قەرزەکە کۆمپانیاکە بیدات، واتە لەسەر هەژماری قازانجی کۆمپانیاکە بێت. بۆئەم پێشنیازە تا ئێستا شەش کۆمپانیا ڕەزامەندییان داوە و بەمەش ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەولێر لە ڕۆژانی پشوو لە کارکردن ناوەستێ
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران






