ئاڤا نیوز
بەنداوی سماقوڵی کە نزیکەی هەشت ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت سەرڕێژ بووە.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەند ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بڕێکی کەمتر باران باریوە، بەڵام بەهۆی بوونی سەرچاوەی ئاو کە دەڕژێنە سەری، بەنداوەکە سەرڕێژبووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بریتین لە:
٠ سەرچاوەی ئاوی کونەکرۆژ لە گوندی کرۆژ لە بناری شاخی بنەباوی، ئەم سەرچاوەی ئاوە چوار وەرزی ساڵ بەردەوامە.
٠ کانیاوەکانی گوندی سێنان.
٠ سەرچاوەی ئاوی گوندی سماقوڵی سەروچاوە و سماقوڵی گرتگ.
٠ ئاوی بارانی شاخ و دۆڵەکانی دەوروبەری بەنداوەکە.
لێدوانی فەرمی: نەوا محەممەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری کۆیە بەئاڤا میدیای گوت: دوای سەرڕێژبوونی بەنداوی سماقوڵی پشکنینمان بۆ بەنداوکە کردووە و قفڵەکانی بەنداوەکەمان کردووەتەوە و تا دوو ڕۆژ کراوە دەبن بۆ ئەوەی لە لم و قوڕ و لیتە پاک ببێتەوە.
زانیاری زیاتر: بەنداوی سماقوڵی لە سنوری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێرە ، کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - سلێمانی ، هەولێر - ئیدارەی ڕاپەڕین ، بەنداوەکە ساڵی 2013 تەواو بووە و بەرزییەکەی 22 مەترە و درێژییەکەی نزیکەی 110 مەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
20 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون






