
دیمەنی بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەدیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە و ژێرخانی سەربازی و بەرگری حووسییەکان لە یەمەن بەردەوامە و فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە فڕۆکەخانەیەک و چەند ناوچەیەکیان کردە ئامانج.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێنج فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بۆردوومانی فڕۆکەخانەی حەدیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن کردووە، لەم هێرشەدا ئەمریکا کۆگا و سەکۆی هەڵدانی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج.
زیانە سەرەکییەکان: لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا، مەنسوور سەعدی فەرماندەی هێزی دەریایی حووسییەکان و حەوت کەسی دیکە برینداربوون.
باکگراوند: لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە واشنتۆن هەڵمەتێکی ئاسمانی دژی حوسییەکان دەستپێکردووە، کە شەممەی ڕابردوو بووە هۆی کوژرانی 53 کەس و برینداربوونی 98 کەسی دیکە، لەبەرامبەردا حووسییەکان ڕایانگەیاند، لە دەریای سوور هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا یو ئێس ئێس هاری ترومان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






