توركیا داوا لە ئەمریكا دەكات "پاڵپشتییەكانی بۆ پەكەكە" ڕابگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-09

وێنەی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئەمریكا- AFP
ئاڤا نیوز
تورکیا نیگەرانە لە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ "گەریلاکانی پارتی کرێکاران و شەڕڤانانی یەکینەی پاراستنی گەل" لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی تورکیا لە سەردانەکەیان بۆ ئەمریکا ئەم پرسەیان باس کردووە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی هەواڵگری تورکیا لە ئەمریکان، هەوڵدەدەن ئەمریکا ڕازی بکەن پاڵپشتییە سەربازییەکانی بۆ پەکەکە بوەستێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوتووە: ئەمریکا بە بیانووی شەڕکردن لەگەڵ داعش بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی گەریلاکانی پەکەکە/یەپەژە/هەسەدە، ناتوانرێت بە بەکارهێنانی چەکدارانی پەکەکە شەڕی داعش بکرێت. بۆیە شەڕی "تیرۆر بە تیرۆریستان "ناکرێ.
زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی مانگی شووباتدا، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا سەردانی کەمپی هۆل و ڕۆژی ئاوارەکانی لە سووریا کرد، کە گەریلاکانی یەپەگە/پەکەکە خانەوادەی تیرۆریستانی داعشیان تێدا پاراستووە".بەرپرسەکەی تورکیا وای گوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕوانی تورکیا لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانیان ئەوەیە کە هاوکاری و پشتیوانیەکانیان لە ڕێکخراوی پەکەکە/یەپەگە/هەسەدە ڕابگرن و پاڵپشتی دڵسۆزانە پێشکەش بە تورکیا بکەن.
باکگراوند: زیاتر لە 35 ساڵەی شەڕ لە نێوان پەکەکە و تورکیا بەردەوامە، تائێستا دەیان هەزار کەس لەهەردوولا و خەڵکی سڤیل بەهۆی بەردەوامیی شەڕەکەوە کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت






