
بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە تورکیا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی تورکیا دوای 18 ساڵ، 50 ملیار لیرە تەرخان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای لیرە.
وێنە گەورەکە: بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکانی وەک دۆلار و یۆرۆ و بەشێک لە دراوەکانی دیکە بەردەوامە لە دابەزین. ئەمە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیان، کۆمپانیاکان و حکومەت دروست کردووە. حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە گرتنەبەری رێوشوێنی جیاواز بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم بارودۆخە.
ئەوەی ئێستا روودەدات: دوای 18 ساڵ لەم بڕیارە، بانکی ناوەندی تورکیا جارێکی دیکە پەنا دەباتە بە ڕێگەیەک کە بە "تەندەری نەختینەیی" ناسراوە. بەم ڕێگەیە بانکەکە ئامانجیەتی ئەو بڕە لیرە زۆرەی لە بازاڕ هەیە لەرێگەی ئەم بڕیارە ڕایبکێشێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
کاریگەریی بڕیارەکە: بەمشێوەیە بانکەکە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەهای لیرە دروست بکات و خواستی بازاڕ بۆ کڕینی دراوی بینای کەم بکاتەوە. لەبەر ئەوەی کەمبوونەوەی بڕی لیرە لە بازاڕ کاریگەری دەکاتە سەر کەمکردنەوەی خواست بۆ کڕینی دراوی بیانی و بەهای لیرە دادەبەزێت. لە ئێستادا بانکەکە بڕی 50 ملیار لیرەی بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخانکردووە و ئۆفەرەکان بەشێوەی بۆند بۆ ماوەی 91 رۆژ لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیاوە دەردەچێت.
باکگراوند: دواجار لە مانگی تەمموزی ساڵی 2007 بوو بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە پەنای بۆ ئەم ڕێگەیە برد بۆ پاراستنی بەهای لیرە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە. ئێستا ئەو بانک و کۆمپانیا نێوەندگیرانەی کە ڕێککەوتنیان لەگەڵ بانکی ناوەندی هەیە دەتوانن بەشداری لەم ئۆفەرە بکەن و سوود لەم بڕیارەی بانکی ناوەندی وەربگرن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 چرکە لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






