هەڤاڵ ئەبوبەکر: وازهێنانم لە پۆستی پارێزگار پەیوەیستە بە ڕێککەوتنی لایەنەکان
- کوردستان
- 24 ئازار
هەڤاڵ ئەبووبەکر - پارێزگاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری سلێمانی وازهێنانی لە پۆستەکەی پەیوەست دەکات بە ڕێککەوتنی لایەنەکانەوە. دەشڵێت، سێ جار داوای بەخشینم لە پۆستەکەم کردووە و هەر کاتێکیش لایەنەکان لەسەر پۆستی پارێزگار ڕێککەوتن، دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەشت ساڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە و تا ئێستا نە هەڵبژاردن کراوە و نە پۆستەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئاڵوگۆڕ کردووە، پێشووتر پۆستی حکومەتی خۆجێی هەڵەبجە و سلێمانییان بەیەک پاکێج دابەشکردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2016 بە ئامادەبوونی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا لە دەباشان ڕێککەوتنێک بۆ ئیدارەدانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کرا و پۆستەکان پەنجا بە پەنجا دابەش کران، تاوەکو ئێستاش 140 پۆستی ئەو دوو پارێزگایە لای بزووتنەوەی گۆڕانن کە پێکدێن لە پارێزگاری سلێمانی، 12 قایمقام، 22 بەڕێوەبەری ناحییە، 18 بەڕێوەبەری گشتیی و ئەوانی دیکەش ڕاوێژکارن.
لێدواننی فەرمی: ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی پرسیاریان ئاراستەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە وەڵامدا گوتی، "سێ جار داوای بەخشینم لە پۆستەکەم کردووە، بەڵام یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕێگەی بە ئێمەداوە وەک پارێزگار بەردەوام بین تاوەکو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکرێت."
- "هەر کاتێک بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتی و پارتی لەسەر حکومەتی خۆجێی نوێ ڕێککەوتن دەستبەرداری پۆستەکە دەبین."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بەوەی کە یەکێتی داوای پۆستەکانی لە گۆڕان دەکاتەوە، دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی، "تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە نەکراوە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی داوای پۆستەکانی نەکردووەتەوە."
باکگراوند: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕۆژی 04-12-2017 بووە پارێزگاری سلێمانی و تاوەکو ئێستا لە کارەکانی بەردەوامە، دوای ئەوەی د.ئاسۆ فەرەیدوون بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






