فایلی خەڵک؛ لە هەولێر بریکارەکانی دابەشکردنی غازی ماڵان ناڕەزایەتی دەردەبڕن
- کوردستان
- 26 ئازار
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە هەولێر بەشێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی غازی ماڵان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بڕیارێکی حکومەت دەربڕی و دەڵێن زووڵمیان لێ دەکرێ، داوایان لە ئاڤا کرد دەنگیان بگەیێنین.
کێشەیان چییە؟ خۆیان دەڵێن ژمارەیان 40 بریکارە، هەر جارێک کە غاز دابەش دەکرێ 105 بوتڵی غازیان پێ دەدرێ، بەڵام حکومەت بڕیارێکی دەرکردووە لە یەکی چوارەوە بڕی ئەو غازەی پێیان دەدات کەمی بکاتەوە بۆ 70 غاز، دەبێ ئۆتۆمبێلەکانیشیان بچووک بکەنەوە، بەڵام بریکارەکان ناڕازین و دەڵێن مانگانە هەر یەکێکیان سەدان هەزار دینار زەرەر دەکات. دەشڵێن ئەم بڕیارەی حکومەت کاریگەری لەسەر خەڵک دەبێ و قەیرانی غاز سەرهەڵدەدات و کەمدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریکارەکان هەر بوتڵێک غاز بە حەفت هەزار و 500 دینار لە حکومەت وەردەگرن و بە هەشت هەزار و 500 دینار دەیدەنەوە بە خەڵک، واتە لەهەر بوتڵێکی غاز هەزار دیناریان قازانجە.
ئەمەش بزانە: ئەگەر 35 بوتڵیان لێ کەم بکرێتەوە ڕۆژانە 35 هەزار دینار زەرەر دەکەن، زەرەرەکەیان مانگانە 420 بۆ 840 هەزار دینار دەبێ.
زانیاریی زیاتر: ناڕەزایەتییەکی دیکەیان گۆڕینی ئۆتۆمبێلەکانیانە، دەڵێن "ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانمان بگۆڕین، دەبێت پارەیەکی زۆر لەسەر ئۆتۆمبێلە کۆنەکانمان بدەین، ئەوانەی خۆمان کۆنن و 40 بۆ 50 وەرەقە دەکەن، بەڵام ئەگەر کیایەک بکڕین، دەبێ دەفتەر و نیوێک بۆ دوو دەفتەر و نیو دۆلاری پێبدەین".
لێدوانی فەرمی: ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە سنووری شاری هەولێر 434 بریکار هەیە، 175ـیان لە سەنتەری هەولێرن، تەنیا 29 بریکار ئەو کێشەیان هەیە و ئۆتۆمبێلەکانیان گەورەیە، ئەوانەی دیکە سەرجەمیان ڕۆژانە 70 بوتڵ غازیان وەرگرتووە.
- بەهیچ جۆرێک بڕی ئەو غازەی دابەش دەکرێت کەم نابێتەوە و قەیرانی غاز دروست نابێ، هەر گەڕەکێک بڕێکی دیاریکراو غازی هەیە، بریکاری تر وەکو قەرەبووکردنەوە بۆ ئەو گەڕەکانە دەگوازرێنەوە، یان ڕۆژی پێدانی غازیش بە بریکارەکان زیاد دەکەن، بۆنموونە ئێستا هەفتانە سێ ڕۆژە، بۆیان دەکەنە پێنج ڕۆژ.
لەبارەی گۆڕینی ئۆتۆمبێلەکانیشیان، قەبارەیان گەورەیە و بەرزن، ناتوانن بچنە هەموو کۆڵانێکەوە، "نەشمان وتووە ئۆتۆمبێلی زۆر نوێ بکڕن، مۆدێل ٢٠١٥ ەش بێت کێشەی نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






