
دیناری عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە تەمویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت "لە ڕۆژانی پشووش مووچە دابەش دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-03-25، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری دارایی بۆ تەمویلکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد، بۆیە هەمان ڕۆژ وەزارەتی دارایی واژۆی لەسەر تەمویلکردنی پارەکە کرد.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هێشتا خشتەی مووچەمان دانەناوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کە پارەکەمان وەرگرت بەسەر بانکەکاندا دابەشی دەکەین.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتیشی: کە پارەکەمان وەرگرت لەسەر ئەو بنەمایە خشتەکە دادەنێین کە لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکەین، لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکەین تاوەکو ڕۆژی عەرەفە هەمووی دابەش دەکەین، واتە خشتەی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وەکو مانگی پێشوو نابێت، چونکە خشتەی مانگی دوو بە چوار ڕۆژ دابەش کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ بەغدا بڕی 954,880,467,779 دینار بخاتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن