
کۆبوونەوەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە، هەنگاوی هاوبەشی ستراتیژی گرنگ دەنێن و ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ.
بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەم سەردانی فیدانە بۆ ئەمریکا لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا. دوای کۆبوونەوەکە فیدان و ڕۆبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرد.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستکەوتوون، ئەو پرسانەی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەسەر کراوە، لە میانی کۆبوونەوەی نێوان فیدان و ڕوبیۆ لە واشنتن بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی چی کرا؟
دۆخی سووریا
پرسی لابردنی گەمارۆکانی سەر سووریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەددا بەسەرئەو وڵاتەدا سەپێنراوە، بەمەبەستی دووبارە بوونیادنانەوەی سووریا، هەروەها گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.
پلان بۆ ئەوە دادەنرێت کە هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەڕێوەبردنی کەمپەکانی سووریا.
فڕۆکەی جەنگی ئێف-35
لابردنی گەمارۆکانی کاتسا و گەڕانەوەی تورکیا بۆ نێو پڕۆژەی ئێف-35، واتە ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 بە تورکیا بفرۆشێت.
بەرزکردنەوەی قەبارەی ئابووری
هەردوو وڵات، کاردەکان بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم کاری هاوبەشی کەرتی پیشەسازی و بەرگری، بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان کۆبوونەوەی دیکە ڕێکدەخرێت. پێشبینی دەکرێت کە بتوانرێت پێشکەوتنی کۆنکرێتی بەدەستبهێنرێت بەرەو گەیشتن بە ئامانجی قەبارەی بازرگانی 100 ملیار دۆلاری بەهۆی ئەم جۆرە هەنگاوانە.
هەسەدە و سووریا
جەخت لەسەر پێویستی پتەوکردنی هاریکاری لە بەرەنگاربوونەوەی "ڕیکخراوەکانی فێتۆ و بەتایبەت هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و یەپەگە لە ژێر چەتری "هەسەدە"دا کرایەوە.
شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا
تورکیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بۆ نێوەندگیری لە وەستاندنی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا بەکارهێناوە، ئامادەیی خۆیشی نیشانداوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا و ڕووسیا.
ئاگربەستی غەززە
هەنگاوی جددی بنرێت بۆ پاراستنی ئاگربەستی غەززەو گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەو کەرتە، لە کۆبوونەوەکەدا، تورکیا داوای کردووە کە ئەمریکا فشاربخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دووبارەی ئاگربەستی غەززە بکرێتەوە.
کێ لە کۆبوونەوەکە بەشداربوو؟
لە کۆبوونەوەکەدا سێدات ئۆناڵ، باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی وەزارەتی دەرەوە، بەڕێوەبەری گشتیی هەماهەنگی سیاسەتی دەرەوە و ئۆنجو کەچەلی، گوتەبێژی وەزارەت لە لایەنی تورکیاوە،
هەروەها لەلایەن ئەمریکاوە، هەریەک لە لیۆ بۆنۆ، ئەفسەری باڵای مەکتەبی بەرپرسی کاروباری ئەوروپا و ئۆراسیا، جۆش هوک، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا و باشوور، هەروەها وتەبێژی وەزارەت و بەڕێوەبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ئامادەبوون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی ئەمریکا سێ ملیۆن دۆسیەی نوێی جێفری ئێپستاین بڵاو دەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه






