
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانكی دارایی هەرێمی كوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە و ئەو مووچەخۆرانەی بەشێوەی كاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكان لە كەمترین ماوەدا ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





