ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی غەززە بۆ یەکەمجارە خۆپیشاندان لە دژی بزووتنەوەی حەماس دەکەن و داوای چوونە دەرەوەی ئەو بزووتنەوەیە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 26-03-2025، سەدان هاووڵاتی لە غەززە خۆپێشاندیان کرد و ناڕەزایەتییان دژی بەردەوامیی شەڕ دەربڕی. خەڵکی غەززە داوای وەستاندنی شەڕ و چوونە دەرەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسیان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجارە هاووڵاتییان لە کەرتی غەززە لەگەڵ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل، دژی بزووتنەوەی حەماس خۆپێشاندان بکەن.
ئەمەش بزانە: خۆپیشاندەران داوایان لە بزووتنەوەی حەماس کرد، واز لە خاوەنداری و حوکمی کەرتی غەززە بهێنێت و شارەکە جێبهێڵێت، تا ئێستاش حەماس بێدەنگی هەڵبژاردووە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە لە 7مانگی 10ی ساڵی 2023ەوە، تاوەکو ئێستا، 50 هەزار و 82 کەس کوژراون، 113هەزار و 408 کەسيش بريندار بوون.
باکگراوند: مانگی یەکی ئەمساڵ ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی میسر و قەتەر و ئەمریکا ئاگربەستیان ڕاگەیاند، قۆناغی يەکەمی جێبەجێکرا و بووە هۆی وەستانی شەڕی غەززە، بەڵام بەر لە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، ئيسرائيل هەفتەی ڕابردوو هێرشەکانی بە چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران. هاوکات ڕێگریشی لە چوونی هاوکارييە مرۆييەکان بۆ غەززە کرد، ئەمەش هاووڵاتیانی لە کەرتی غەززە تووڕە و بێزار کردووە، بۆ کۆتایی هاتنی شەڕەکە داوای چوونەدەرەوەی حەماس دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





