
دیمەنی شاری کەرکووک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئەوقاف و لقی کەرکووکی وەقفی سوننی ڕایدەگەیێنن، سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە جەژنە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەبارەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان جیاوازی تەنیا لەنێوان شیعە و سوننە هەبوو، بەڵام ئەمساڵ سوننەکانیش بەسەر دوو بەرە دابەش بوون، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای عێراق کە سوننەن سبەیان کردە جەژن، بەڵام دیوانی وەقفی سوننەی نەیکرد بە جەژن، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان سبەی کردووەتە جەژن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کورد لە کەرکووک کە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووی شارەکەن، لەنێوان وەقفی سوننە و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەریان لێشێواوە سبەی بیکەن بە جەژن یان نا؟
لێدوانی فەرمیی: سالم زەنگەنە، بەڕێوبەری وەقفی سوننی کەرکووک بە ئاڤای گوت: "سبەی یەکشەممە لە کەرکووک تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە."
لە لێدوانێکی دیکەشدا دەڵێت: هەر کەسێک دەیکات بە جەژن با بچێتە هەولێر و سلێمانی.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، بڕیارەکەی وەقفی سوننەی عێراق هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت، بڕیاری کۆتایی لای حکومەتی کوردستانە و سبەی لە هەریمی کوردستان جەژنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






