
دوورگەکانی چاگۆس لە زەریا هیندی
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە بنکەی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا دەکات لە زەیای هیندی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا باسی لەوە کردووە، ئێران هۆشداریداوە بە ئەمریکا لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی بەریتانیای هاوپەیمانی لە دوورگەکانی چاگۆس لە زەریا هیندی.
لێدوانی فەرمی: کاربەدەستێکی باڵای ئێران بە تەلەگرافی ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری بوونی هەر هێرشێک تاران بنکەی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا لە دوورگەی دیێگۆی گاراسیا بە ئامانج دەگرێت، وڵاتەکەمان جیاوازی ناکات لەنێوان ئەمریکا و هاوبەشانی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە کاردانەوەی ئەو هەڕەشانی ئێران، وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، " ئەو هەڕەشانە ئیدانە دەکەن و حکومەتی وڵاتەکەمان بەردەوامە لە کەمکردنەوە گرژییەکان لە ناوچە و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕین لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
زانیاریی زیاتر: بنکەی دیێگۆ گارسیا بنکەیەکی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و ئەمریکایە کە لە ساڵی حەفتاکانەوە دامەزراوە، پێشنینی دەکرێت نزیکەی چوار هەزار کارمەند و سەرباز لەو بنکەیە جێگیرکرابن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە




