
ئاوارەبوونی دانیشتووانی کەرتی غەززە دوای بۆردومانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە و تیادا ئاشکرا دەکات لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 300 منداڵ لە کەرتی غەززە کوژراون.
وێنە گەورەکە: دوای 57 ڕۆژ لە وەستانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی فەڵەستین کوژران و برینداربوون، زۆرینەشیان منداڵبوون، لە ئەنجامی دەستپێکردنەوەی ئەم هێرشانە ژمارەی کوژراونی جەنگی غەززە تادێت بەرزدەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یونیسێف ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 322 منداڵ کوژراون و 609 منداڵی دیکە بریندار بوون.
-لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا داوا دەکات، شەڕ و پێکدادان کۆتایی بێت و بە ئیسرائیل کۆتایی بە قەدەغەکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هاتنە ناو غەززە بهێنێت کە لە 2 ـی ئازارەوە کاری پێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کاترین ڕوسیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف ڕایگەیاند، هەموو لایەنەکان دەبێ پابەندبن بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی منداڵان.
ژمارەکان وادەڵێن: لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوو، لە ئەنجامی شەڕی غەززە زیاتر لە 15 هەزار منداڵ کوژراون، نزیکەی ملیۆنێک منداڵیش چەندین جار ئاوارە بوون، لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش کراون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






