
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفۆن لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران قسەی کرد و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەو هەڕەشانە ڕەتدەکاتەوە کە لە ئێران دەکرێن، جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی بەغدا پابەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی تاران، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانیش جەخت لە هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردن کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ئامادە نەبێت لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ واشنتن گفتوگۆ بکات، تاران ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی دەبێتەوە و ئەویش بەجۆرێک دەبێت کە "هەرگیز وێنەی نەبووە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەشدا جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگیی و مەترسییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی.
- سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق هەڕەشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتدەکاتەوە، پابەندبوونی بەغداشی بە ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
- هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری دوو لایەنە لە بوارە جیاوازەکان، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و گەلەکانیاندا بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە





