هیندستان ڕێککەوتنێکی بازرگانی بە بەهای 100 ملیار دۆلار لەگەڵ ئەوروپا دەکات
- بزنس
- 2024-03-10

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: transwap
ئاڤا نیوز
هیندستان و چەند وڵاتێکی ئەندام لە کۆمەڵەی بازرگانیی ئازادیی ئەوروپی، بە بەهای 100 ملیار دۆلار ڕێککەوتنێکی بازرگانییان واژۆ کرد.
بۆچی گرنگە؟ ئەم پڕۆژەیە هۆکارێکە بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و فروانکردنی وەبەرهێنان لە هیندستان و گەشەی بازرگانیی ئەوووپا بەهێزتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: پیوش گۆیال، وەزیری بازرگانیی هیندستان: "کۆمەڵەی بازرگانیی ئازادیی ئەوروپا لە ماوەی 15 ساڵدا بە بەهای سەد ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هیندستان دەکات، کە پێنجەم گەورەترینە ئابووری لە جیهاندا".
گای پارمێلین، وەزیری ئابووریی سویسرا: "ڕێککەوتنەکە رێگەمان پێدەدات باشتر توانا ئابوورییەکانمان بەکاربهێنین و دەرفەتی زیاتر بۆ هیندستان و وڵاتانی کۆمەڵەی بازرگانیی ئازادیی ئەوروپا دروست بکەین".
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی بازرگانیی ئازادیی ئەوروپی، لە ساڵی 1960 دامەزراوە و لە 2021دا یەکێک بوو لە گەورەترین 10 رێکخراوە بازرگانییەکانی جیهان. ئەندامەکانی پێکهاتوون لە نەرویج، ئایسلەندا، سویسرا و لیختنشتاین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە دەنێردرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆمان ڕەوانەی بەغدا کرد
- بزنس
- 17 تشرینی دووەم
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت






