
ئاڵای کوردستان و ئیتاڵیا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی هاوپەیمانیی ئیتاڵیا بڕێکی زۆر دەرزی جۆری ڤیتامین D بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 3-4-2025، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، تۆماسۆ سانسۆن، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا، تیمی سەربازیی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا و فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا و تیمی پزیشکیی سەربازیی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمێکدا بڕێکی زۆری دەرزی جۆری ڤیتامین D بەخشییە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لەلایەن تیمی پزیشکیی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا، بڕێکی زۆری دەرزی لە جۆری ڤیتامین D بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیتاڵیا لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی گەورەی لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەبووە، هەروەها چەندین جار پڕۆژەی گەورە و خێرخوازی جۆراوجۆریان هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






