
ڕۆبۆتێک و کارمەندی کۆمپانییەک وەک ئاماژەیەک کە لە داهاتوودا ڕۆبۆتەکان جێگەی مرۆڤ دەگرنەوە
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت بەهای بازاڕی جیهانیی ژیریی دەستکرد تا ساڵی 2033 بگاتە 4.8 تریلیۆن دۆلار کە بە نزیکەیی قەبارەی ئابووریی ئەڵمانیایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکێدا ئاماژە بۆئەوە دەکات، ژیریی دەستکرد دەتوانێت لە سەرانسەری جیهاندا کاریگەری لەسەر 40%ی هەلی کارەکان هەبێت. ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، ژیریی دەستکرد بەرهەمهێنان باشتر دەکات بەڵام نیگەرانییەکانیش لەبارەی پشتبەستن بە ئامێرەکان و گۆڕینی شێوازی کارکردن دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕێبێکا گرینسپان، بەرپرسی ڕێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان زیادبکرێن و وڵاتان بتوانن بەشداریی بکەن لە دروستکردنی چوارچێوەیەکی جیهانی بۆ ژیریی دەستکرد.
زانیاریی زیاتر: "مێژوو دەریخستووە کە هەرچەندە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، گەشەی ئابووری دەباتە پێشەوە، بەڵام بەمجۆرە داهات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەش ناکرێت یان گەشەپێدانی مرۆیی گشتگیر بەرەوپێش نابات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، گەورەترین زیان بە ئابووریی وڵاتانی پێشکەوتوو دەگات، سەرەڕای ئەوە ئەو وڵاتانە لە پێگەیەکی باشتردان بۆ ئەوەی سوود لە ژیریی دەستکرد وەربگرن لە چاو ئابووریی وڵاتانی گەشەسەندوو.
ئەوەش بزانە: لە ساڵی 2023، بازاڕی تەکنەلۆژیا پێشەنگەکان، وەک ئینتەرنێت، ئاڵوگۆڕی ئۆنلاین، فایف جی، چاپی سێ ڕەهەندی و ژیریی دەستکرد، بەهای 2.5 تریلیۆن دۆلار بووە و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە لە ماوەی دەیەی داهاتوودا شەش هێندە زیاد بکات و بگاتە 16.4 تریلیۆن دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






