ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بڕیارەکانی ترەمپ داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات
- بزنس
- 4 نیسان

جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەکانی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ڕایدەگەیەنێت بڕیارەکانی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرکی بە سەر وڵاتاندا کاریگەری خراپی لە سەر بازرگانی جیهانی دەبێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ باجی گومرکی بەسەر 50 وڵاتدا سەپاند و جەنگی بازرگانی دژ بە جیهان ڕاگەیاند، ژووری بازرگانی ئەمریکاش لە ئەنجامی بڕیارەکانی ترەمپ هۆشداری تووند لە ئەگەری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: نگۆزی ئۆکۆنجۆ یویالا، بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، ڕایگەیاند: " بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی گومرکی بە سەر وڵاتاندا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بازرگانی جیهان بە ڕێژەی 1% و بەربەستێکی گەورە دەبێت لە بەردەم گەشەسەندنی ئابووری وڵاتان."
زانیاریی زیاتر: بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهان بانگەواز لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە دەکات بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە و پێویست بۆ جەنگی بازرگانی و کەمکردنەوە و نەهێشتنی ناکۆکی و گرژییە بازرگانییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز