هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی نۆیان پێ نەدراوە

شەیری بکە لە:
هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی نۆیان پێ نەدراوە

دراوی عێراقی

ئاڤا نیوز

تاوەکو ئێستا هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی نۆیان پێ نەدراوە کە سەر بە یەکەکانی حەفتا و هەشتان، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەکەی 80ی پێشمەرگەش دڵنیایی لەسەر خەرجکردنی مووچەکانیان دەدات. 

لێدوانی فەرمی:
لیوا ڕزگار قادر، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەکەی 80ی پێشمەرگە  بە ئاڤای ڕاگەیاند: چوار هەزار و 89 کەمئەندامیان سەربە ئەوانن واتا یەکەی هەشتا، لە مانگی یەکی ساڵی نوێ 2026 پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەهەمانشێوە مووچەی مانگی دەشیان دوادەکەوێت بۆ مانگی یەک، هەردوو مووچەکە مانگی یەک وەردەگرن، با دڵنیابن هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت، مووچەخۆرانی تر چەند مووچە وەربگرن بۆ ئەوان قەرەبوو دەکرێتەوە.

لەبارەی هۆکاری ئەو دواکەوتنەش لیوا ڕزگار گوتی: بەگوێرەی یاسای چاکسازی کە لە ساڵی 2020 دەرچووە، دەبێت کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشین لەسەر یەکەکانی حەفتا و هەشتا نەمێنن، دەبێت بخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە.

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پێشمەرگەش ڕێکارە یاساییەکان و مامەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشینان ڕێکدەخات، دواتر ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکات، ئەو کەمئەندامانەی مووچەیان ڕاگیراوە، هێشتا دۆسیەکانیان تەواو نەکراوە و لە ئێستاوە تا مانگی یەک دۆسیەکانیان تەواو دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: