ئەنجوومەنی ئابووریی عەرەبی لە چوارچێوەی ئامادەکاریی بۆ لووتکەی بەغدا کۆدەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 نیسان

ئاڵای وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بەرزکراوەتەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی ئابووریی و کۆمەڵایەتی عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆدەبێتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی عەرەبیی و لووتکەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری عەرەبی تاوتوێ دەکات کە بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 17ی ئایاری ئەمساڵ، بەغدا میوانداریی باڵاترین لووتکەی سیاسی ساڵانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات، کە تیایدا پادشا و سەرۆکی 22 دەوڵەتی عەرەبی کۆدەبنەوە و برەودان بە هەماهەنگیی لەسەرجەم بوارەکان، چارەسەری ئاستەنگییەکان و چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان بۆ نزیکەی نیو ملیار مرۆڤ کە لە وڵاتەکانیاندا دەژین، تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: هەیفا ئەبو غەزالە، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراقیش تیایدا بەشدار دەبێت، گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی خۆراک، سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر و دۆخی ئاوارەکانی فەڵەستین دەکرێت، هەروەها دیارترین خواستە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی عەرەبییش تاوتوێ دەکرێن.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لووتکەی عەرەبی پێگەی عێراق و ڕۆڵی کارای لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەکە بەردەوامن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






