
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی لێپرسینەوە و ئامادەبوون، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بانگهێشتی پارێزگای نەینەوا دەکات و تەنیا مۆڵەتی سێ رۆژی بۆ ئامادەبوون پێدەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، بانگێشتنامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە لەبەرواری 7-4-2025 دەرچووە، بەپێی بانگهێشتەکە عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژدا لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بەپێچەوانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی بانگهێشتنامەکە، دەخیل تۆمەتبارە بەوەی بڕیاری داگای فیدراڵی عێراقی سەبارەت بە پەسندکردنی بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکانی پاریزگاکەی جێبەجێ نەکردووە.
ئەمەش بزانە: دادگای فیدراڵی عێراق، ڕۆژی 18-3-2025 داوایەکی پارێزگاری نەینەوای سەبارەت بە ناشەرعی گۆڕینی سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکە ڕەتکردەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 02-07-2024، بەرەی نەینەوای موستەقبەل بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی بەرەی نەینەوا لیئەهلیها، گۆڕانکاری لە 21 پۆستی ئیداری پارێزگاکە کرد، ئەمەش ناڕەزایەتی بەرەی ئامادە نەبووی لێکەوتەوە و لە دادگەی ئیداری بەغدا سکاڵایان تۆمارکرد و بۆ ماوەی پێنج مانگ بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





