ئەنجوومەنی ڕاژە ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەکی دیکە لە یەکەمەکان دەدات
- عێراق
- 8 نیسان

ئاڵای عێراق (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵیی، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەکی دیکە لە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دەدات. چارەنووسی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانیش هێشتا نادیارە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵیی عێراق بەردەوامە لەسەر دامەزراندنی هەزاران پلەی وەزیفی بەگوێرەی پێویستی وەزارەتەکان و بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 59ـی ساڵی 2017 و یاسای ژمارە 67ـی ساڵی 2017ـیە کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵیی، ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە 300 پلەی وەزیفی لە پسپۆڕی جۆراوجۆر و نازناوی کار لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 23ی ئازاری ئەمساڵ، بەهەمان شێوە ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە هەزار و 880 پلەی وەزیفی لە چەند دامەزراوەیەکی حکومەت دا.
ئەمەش بزانە: سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمی کوردستان بایۆمەترییان کردووە و دوای پڕۆسەکە ناوی 10 هەزار کەسی شایستە بۆ دامەزراندن ماوەتەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵاش نووسراوێکی بۆ دامەزراندنیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی داوا لە بەغدا بکرێت پارەیان بۆ دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق لە 18ی شووباتی ئەمساڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، قۆناغی سێیەمی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە داهاتوو ڕادەگەیێنن کە هەشت هەزار پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت.
- لەبارەی سێ یەکەمەکانی کوردستانیش ڕایگەیاند، دەکرێت بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە