
دیمەنی پەیکەری سەددام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس
ئاڤا نیوز
سووننەکانی عێراق لە ساڵیادی ڕووخانی حیزبی بەعس داوای ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی و ڕیشەکێشکردنی بەعس دەکەن، پەرلەمانتارێکی شیعەش دەڵێت، یاساکە کارا دەبێت بۆ دوورخستنەوەی لایەنگرانی بەعس لە پرۆسەی سیاسی، کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکاندا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەینێ 22 ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ڕۆژێمی بەعس لە عێراق تێدەپەڕێت، ئەو ڕژێمەی چهندین تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جەنگی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجام دا، لەم ڕۆژانەشدا سووننەکانی عێراق دەڵێن، دوو دەیە بەسەر ڕووخانی بەعس تێپەڕیووە و داوا دەکەن کارکردن بە یاسای دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی و ڕیشەکێشکردنی بەعس ڕابگیرێت، چونکە باوەڕیان وایە شیعە ئەو یاسایانە وەک چەکێک دژی سەرکردەکانی سوونەکان بەکاردەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: فراس ئەلمسلماوی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حیزبی بەعسی تاوانبار شێوە کۆدەنگییەکی سیاسی تەواوی لەسەرە سەبارەت بە تاوانەکانیان، ڕێگریکردن و دوورخستنەوەیان لە پرۆسەی سیاسی.
- بەرنامە و بیرکردنەوەی بەعس لەگەڵ سەردەمی نوێی عێراقدا ناگونجێت و بەهیچ شێوەیەکیش هەوڵ بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس نییە، ڕەنگە هەندێک دەنگی نەشاز هەبێت لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەوەی ڕوونە کە حیزبی بەعس لەلایەن گەلی عێراقەوە ڕەتکراوەتەوە.
- ئەمڕۆ دادگا و هێزە ئەمنییەکان لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێک دەکەن کە کار بۆ ئەو بیروباوەڕ و ڕێبازە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






