
ساتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیاردان لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی (11-11-2025) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند هەفتەیەکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردووە، لە ئێستاشدا کار لەسەر نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری و کارتی دەنگدان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بڕیاری دا ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی دیکەوە: 7ی ئەم مانگە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکەنەوە، داواشیان لە هاووڵاتییان کرد چالاکانە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






