ڕێکارەکانی پێدانی قەرز بۆ کڕینی یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بۆ بانکەکان ڕەوان دەکرێت
- عێراق
- 9 نیسان

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق هەمواری ڕێکارەکانی پێدانی قەرز بۆ بانکەکان پەیوەست بە بەرهەمهێنانی ئامێری کارەبا بە وزەی خۆر بۆ بانکەکان دەنێرێت و خاوەن کۆمپانیایەکی تایبەتمەندیش جۆری ئامێرەکان بۆ ئاڤا دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی عێراق بە ئامانجی پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و ڕۆڵی پاڵپشتیکارەکەی لە هەنگاونان بەرەو بەکارهێنانی وزەی نوێبوونەوە لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکەیەوە کە لە ڕابردوودا پێشکەشی کردووە، چەند ڕێکارێکی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بانکی ناوەندی، بانکەکان پێشینەیەکیان بە بڕی 300 ملیۆن دینار پێدەدرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە پێشینە بدەنە هاووڵاتیان و سوودەکەشی لە سەدا 2.5 تێنەپەڕێت. دوای پێدانی ئەو پارەیە بە هاووڵاتیان پێویستە بانکەکان لە ماوەی شەش مانگدا بانکی ناوەندی لەو پارانەی کە داویانە بە هاووڵاتیان ئاگادار بکاتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: هەر بە گوێرەی بانکی ناوەندی زۆرترین بڕی پارە کە وەک قەرز بانکەکان دەتوانن بیدەن، 30 ملیۆن دینارە بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ یەکەیەکی نیشتەجێبوون، بۆ شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بڕکەی نابێت لە یەک ملیار دینار زیاتر بێت.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی شێوازی پێدانی قەرزەکەش دکتۆر ئامانج هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هاووڵاتییان بە دوو ڕێگە دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئامێری یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر تۆمار بکەن، یەکەمیان؛ لەڕێگەی ماڵپەڕی "تەموویل" و چەند ماڵپەڕێکی دیکە کە دواتر ڕادەگەیێنرێت.
دووەمیان: هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ پارە لە بانک وەرناگرن بۆ وەرگرتنی ئەو ئامێرانە، بەڵکو ئەوانەی ئارەزوومەندن و ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، بانکەکان و ئەو کۆمپانیانەی بەشدارن لە پرۆژەکە پارەدار دەکات و دواتر کۆمپانیاکان ئەو ئامێرانە بۆ ئەو هاووڵاتیانە دابین دەکەن.
- ماوەی قەرزەکە لە پێنج ساڵەوە بۆ حەوت ساڵ درێژکراوەتەوە، هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان دەتوانن بەشدار بن لە پرۆژەکە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی جۆری ئەو ئامێرانەشی ئێستا لە بازاڕدا هەن، هێمن عەبدوڵڵا، کە خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی سۆلارە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو جۆر ئامێری وزەی خۆر هەیە،
یەکەم؛ کە ستاندەرەکەیە و گەرەنتیی پێنج ساڵە و پاترییەکەی بەشی 17 ساڵ دەکات لە نێوان شەش بۆ 25 ئەمپێر کارەبا دەدات و تێچووەکەشی چوار هەزار و 200 دۆلارە.
دووەم؛ ئامێری 10 ئەمپێرییە و دوو کاتژمێر بە ڕۆژ و دوو کاتژمێریش بە شەو کارەبا دەدات و نرخەکەی هەزار و 400 دۆلارە، بەڵام ئەم جۆرە هیچ گەرەنتییەکی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






