
دیمەنی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زیقاڕ
ئاڤا نیوز
بەهۆی سەرکوتکردن و پەراوێزخستنیان، بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی زیقار بە کۆمەڵ داوای بەخشین لە پۆستەکانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی زیقار دەکەن و بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسی پۆلیسی زیقاریش لەپۆستەکەی واژۆ کۆدەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندانی مامۆستایان لە پارێزگاکانی عێراق نزیک دەبێتەوە لە هەفتەیەک، مامۆستیان چەندین داواکارییان هەیە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرکوتکراون و بە دەیان مامۆستا بریندار بوونە و دەیانیشیان دەستگیرکراون.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی ناڕەزایی مامۆستایان لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا و ناکۆکی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان کە بەرپرسن لە پاراستنی خۆپیشاندانەکان، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان لە پارێزگای زیقار بڕیاریان دا وەک ناڕەزایی دەربڕین لە دژی سەرکوتکردنیان داواکاری بەخشین لە پۆستەکانیان پێشکەش بکەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەروەردەی زیقار لەبارەی داواکاری ئەو بەڕێوەبەرانە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان، ئەوانەی داوای بەخشینیان کردبوو، کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا داوکارییەکانیان ڕەتبکرێتەوە بەهۆی کارامەییان لە کارەکانیان و هێشتنەوەیان لە بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان و بەرزکردنەوەی داواکارییەکانیان بۆ حکومەت.
ئەمەش بزانە: لە دانیشتنی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی پەروەردە چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەڵێنیدا ڕاسپاردەکان وەک خۆی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکات.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە واژۆی 54 پەرلەمانتار کۆکرایەوە بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسی پۆلیسی زیقار لەپۆستەکەی بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە لەکاتی ناڕەزایەتییەکان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش داواکارییەکەی ئاراستەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






