
گردبوونەوەی مامۆستایانی زیقاڕ
ئاڤا نیوز
ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە، مامۆستایانی زیقاڕ هەڕەشەی مانگرتنی سەرتاسەری گشتی و بایکۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دەکەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە مامۆستایانی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە و دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ دەکەن، پیشبینیش دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرەی ناڕەزایەتیی فەرمانبەرانیش بگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی زیقاڕ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چەند داواکارییەکی نوێمان خستووەتەڕوو و پێویستە لەسەر حکومەت ئاوڕی جددی لێبداتەوە، ئەوانیش بریتین لە:
- لەبەرچاوگرتنی هێرشکردنە سەر کارمەندانی پەروەردە، وەک دەستدرێژیکردنەسەر کارمەندان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا.
- پێویستە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردە ئەرکی پاراستنی مامۆستایان لەکاتی هەر خۆپیشاندانێک لە ئەستۆ بگرن.
- هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی مامۆستایان ژمارە هەشتی ساڵی 2018 .لە کارنامەی پەرلەمانی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانی عێراق لەسەر داواکاری لیژنەی پەروەردە گۆڕانکاری لە کارنامەی دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کرد و بڕگەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی پەروەردەی زیاد کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





