
حەبی کەپتاگۆن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سێ بازرگان بە 15 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆن و دەستگیرکردنی گەشتیارێکیش بە نزیکەی کیلۆیەک و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و 559 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 194 بازرگانی نێودەوڵەتیین و هەزار و 365 بازرگانی دیکەیشیان ناوخۆیین، دەستیشیان بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید مقیداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: لە بەردەوامی ئەرکەکانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە بۆسەیەکدا لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن، کە 15 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆنیان پێبووە.
لە لایەکی دیکەوە: دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دەروازەی شەلامچە دەستیان بەسەر بڕی کیلۆیەک و 409 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرت کە لەنێو بوتڵێکی ئۆکسجین شاردرابووەوە، گەشتیارێکی بیانی نیازی وابوو بە قاچاخ بیهێنێتە نێو عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






