
ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، بانگهێشتی هاوتا ئەمریکییەکەی بۆ ئۆکراینا دەکات پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک لەبارەی ئۆکرایناوە بدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-2-2025، لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکراینا کرد و لە میانی گفتوگۆیان لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان دەمەقاڵێ لە نێوانیان درووست دەبێت و ترەمپ دەنگی بەسەر زێلێنیسکی بەرز کردەوە و زێلێنسکی بە نیگەرانییەوە کۆشكی سپی بەجێهێشت بەڵام دواتر سەرۆکی ئۆکراینا داوای لێبوردنی لە ترەمپ کرد.
لێدوانی فەرمی: زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، "تکایە، پێش هەر جۆرە بڕیارێک، هەر جۆرە دانووستانێک، وەرە وڵاتەکە، بۆ ئەوەی شایەتحاڵی ئەو وێرانکارییەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە نزیکەوە بیبینی''
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بانگهێشتنامەکەی زێلێنسکی لەکاتێکدایە، دوای کۆبوونەوە گرژەکەی لە کۆشكی سپی لەگەڵ ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگرەکەی، ڤانس لەو کاتەدا ئۆکراینای تۆمەتبار کرد بەوەی کە میوانداری سەرکردە بیانییەکان دەکات بۆ بەدەستهێنانی پشتیووانی شانۆیان بۆ ئامادەکات، لە بارەی ئەمە زێلێنسکی دەڵێت، ئەگەر ترەمپ بڕیاری دا سەردانی ئۆکراینا بکات، هیچ شتێک ئامادە ناکەین، کە شانۆ یان ساختە بێت، بەهۆی ئەمەشەوە ترەمپ تێدەگات کە پووتین چیکردووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






