مامی ئاڤێستا زانیاریی نوێ لەبارەی گەڕان بەدوای تەرمی کچەکەیان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 15 نیسان
ئاڤا نیوز
ماوەی 11 ڕۆژە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێن و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. مامی ئاڤێستا لە میانەی بەشدارییکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا زانیاریی نوێ لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 5ـی نیسان، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ و دانیشتووی شاری هەولێر، کەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر، زیاتر لە 150 تیمی بەرگریی شارستانی لە قەزای مێرگەسۆر تا قەزای خەبات لە ئاسمان و زەوییەوە دەگەڕێن و بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
لێدوانی فەرمی: فەخردەین بەرزنجی، مامی ئاڤێستا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تیمەکان لە پێنجی بەیانییەوە تا حەوتی ئێوارە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا، جگە لەمەش دوو تیمی شەوانیش هەیە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا لە ئەرکدان.
- چەند تیمێکی حکومی و خۆبەخشیش لە گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەردەوام لە گەڕانن، ئەوانیش تیمەکانی تەقتەق و خەبات و سۆران و خەلیفان و بارزانن.
- هاوکات تیمەکانی مەڵەوانی سۆران و خەبات و مێرگەسۆر و ئاکرێ بەشدارن لە گەڕان.
- تاوەکو ئێستا تیمەکان لە قوڵای نزیکەی 30 مەتر گەڕاون و دەرئەنجامی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاوەکە ڕوون نیە و بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان باریوە، بۆیە دۆزینەوەی ئاسان نیە.
- سانسورمان نیە لەسەر هیچ کەسێک کە ئامادەیی خۆی دەرببڕی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە، نائومێدیش نین و هیوادارین بە زووترین کات بدۆزرێتەوە و تیمەکانی ئێستاش ئەزموونی زۆریان هەیە و بەردەوامن لە گەڕان بە شەو بە ڕۆژ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوە بە دەست خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن