ئاڤا نیوز
عەبدولڕەحمان زێباری، دوای سێ ساڵ لە کارکردن وەک دادوەر لە دادگەی باڵای فیدراڵی، دەستلەکاركێشانەوەی خۆی لە دادگەکەدا پێشکەش کرد.
وێنە گەورەکە: کورد دوو نوێنەری لە دادگەی فیدراڵی عێراق هەبوو، بەڵام لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولڕەحمان سلێمان، ئەندام لە دادگەی فیدراڵی، تەنیا نوێنەرێکی ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان سلێمان، ئەندامی دادگەی فیدراڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "نزیکەی سێ ساڵە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە دادگەی باڵای فیدراڵی کارم دەکرد، هیواداربووم ببمە نوێنەرێکی باشی هەرێمی کوردستان و پارێزەری مافەکانی لەنێو دەستووری عێراقدا."
هۆکارە زانراوەکان: دادگەی فیدراڵی کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، کە بەردەوامیبوونم لە دادگە ڕێگەم پێنادات ئەو کارە بکەم کە لەپێناویدا دەستبەکاربووم، بۆیە دەستلەکار کێشانەوەم پێشکەش دەکەم."
عەبدولڕەحمان سلێمان، ئەندامی دادگەی فیدراڵی وای گوت
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی هەستم بە تاکڕەوی لە بڕیاردان کردووە و هەندێک جار دادگە سیستەمی فیدراڵیی عێراقی پێشێل کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ مەرکەزییەت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری، دادوەر لە دادگەی فیدراڵی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای دەستوور، لە ساڵی 2021 لە دادگەی فیدراڵی وەک دادوەر کاردەکات، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە 12 ئەندام و نۆ ئەندامی فەرمی و سێی یەدەگ پێکهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






