نیویۆرک تایمز: ترەمپ ڕێگری لە هێرشێکی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە
- جیهان
- 17 نیسان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ هێرشێکی سەربازیی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو ئیدارەی ئەمریکا و بەرپرسانی ئاگادار لە پلانە نهێنییەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل پلانی هەبوو لە مانگی ئایاردا هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات.
بەپێی ڕۆژنامەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێگری لەو هەوڵەی ئیسرائیل کردووە، بەڵام ئیسرائیل بە ئەمریکای وتوە، هێرشی سەربازییان پێ باشترە لە دانووستان لەگەڵ ئێران.
قووڵتر: ئیسرائیل پێشتر پلانی داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە ئامانجی لێدانی توانا سەربازییەکانی تاران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بۆ ماوەی ساڵێک، بەڵام ئەم هەوڵە پێویستی بە پشتیوانی ئەمریکا هەبووە، بەڵام ئەمریکا ئەمەی ڕەتکردووەتەوە، ترەمپ گوتویەتی هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەرێکی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-04-12، یەکەم دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە نێوان ئەمریکا و ئێران کرا و بڕیارە شەممەی داهاتووش جارێکی دیکە دانووستان بکرێت و ئەمەش نیگەرانی ئیسرائیلی لێکەوتووەتەوە داوای هێرشی سەربازی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






