
دیمەنی چەند عومرەکارێک لە مەککە
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کەیسی ونبوونی عومرەکارێک کرد، کە نزیکەی مانگێکە لە سعوودیە جێهێڵدراوە، ئێستا دۆزراوەتەوە و بڕیارە لەم چەند ڕۆژە بگەڕێتەوە نێو کەس و کارەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد ئیسماعیل، هاووڵاتییەکی نیشتەجێی ناحییەی حاجی ئۆمەرانە، لە مانگی ڕەمەزانەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە لەگەڵ خوشک و برای خێزانی چووەتە سعوودیە بڕیاربوو جەژن بێنەوە، بەڵام لەوێ ون دەبێت و ناچار ئەو دوو کەسەی لەگەڵین دەگەڕێنەوە و تا دوێنی خێزانەکەی هیچ سۆراخێکیان لێی نەبوو، چونکە ئەو کۆمپانیایەی گەشتی پێکردووە لەوێ جێیان هێشتووە.
لێدوانی فەرمی: خانەوادەی محەممەد ئیسماعیل بە ئاڤایان وت: محەممەدمان دۆزیەوەتەوە قسەمان لەگەڵ کردووە و پاسپۆرت و کەلوپەلەکانی وەرگرتووەتەوە و لەم چەند ڕۆژە دەگەڕێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: سەبارەت بە جێهێشتنی ئەو عومرەکارە پێشووتر یوسف ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی حەج و عومڕەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، "بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکەین ئەگەر ئەو کۆمپانیایە سەرپێچی کردبێت سزا دەدرێت."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






